چواس خالید – هەولێر
ساڵانه له وه‌رزی بارانبارین، له سه‌نته‌ری شاری زاخۆ گرفتی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌بوو، كه دواجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چاره كردنی دا و ئێستا پڕۆژه‌ی سۆلین و ئاوڕێژی سه‌نته‌ری شاری زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه گرفتی ئاوه‌ڕۆ و كۆبوونه‌ی ئاو له شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شاری زاخۆ چارە ده‌كات.
له‌نێو سه‌نته‌ری شاری زاخۆ كاتێك بارانێكی مامناوه‌ند و به‌خوڕ ده‌باری، ئاوڕێژهكانی ناو بازاڕ گرفتی بۆ دانیشتوانی شار دروست ده‌كرد و حاڵی دووكاندارانی نێو بازاڕه‌كه په‌رێشان دەبوو و به‌رده‌وام گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست ده‌كرد.
دواجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چاره‌كردنی ئه‌م گرفته‌ی دا و ئێستا له سه‌نته‌ری شاری زاخۆ پڕۆژه‌ی سۆلین و ئاوڕێژی سه‌نته‌ری شاری زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه كه به درێژایی شه‌ش كیلۆمه‌تر و به پردی ئاسنینه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به ده‌وری بازاڕی زاخۆدا ده‌سوڕێته‌وه، له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانی زاخۆ و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
عه‌لی مسته‌فا، ئه‌ندامی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، “ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ نه‌هێشتنی كێشه و گرفته‌كانی ئاوڕێژهكان له‌ناو بازاڕه‌كانی زاخۆ”.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری پێویست له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێكردووه.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌ردی بناغه‌یان داندرا و له ماوه‌یه‌كی دیكه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بریتین له؛ دروستكردن و قیرتاوكردنی شه‌قامی پازده مه‌تری و باخچه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی بێرسیڤێ له ناحیه‌ی ده‌ركارێ، هاوكات دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی گونده‌كانی بۆسه‌لێ، مامیسا و نوردینا، به درێژایی ١٢.٥ كیلۆمه‌تر له قه‌زای زاخۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دروستكردنی ڕێگه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هیزاوا له ناحیه‌ی ده‌ركارێ و ژماره‌ی گوندی سه‌ر به‌و ناحیه، كه سودی زۆری بۆ ڕێبواران و دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌بێت.
جیا له‌وانه هه‌شتی شوباتی ٢٠٢٤، له‌ژێر چاودێری گوهدار شێخۆ، به گوژمه‌ی ملیارێك و نۆسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملیۆن و دوو سه‌د و هه‌شتا و پێنج هه‌زار دینار، دانانی به‌ردی بناغه و ڕۆنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وانه نۆژه‌نكردنه‌وه و ڕۆنانی كانیا دێره‌بوونێ، هۆڵی لالش، دێرا مارگورگیس و بنیاتنانی بازگه‌ی بازگه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، كه به‌شێكیان له سنووری ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ههڵكهوتوونه.
گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له گوتارێكیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و سێ مانگی ڕابردوودا و له‌وه‌ته‌ی زاخۆ بووه‌ته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی سه‌دان ملیار دیناری عێراقی، چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئه‌نجامداوه و به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان.