ڕۆژی شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
لەیادی ۲٤۲ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتوانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم.
سلێمانی ئەو شارەیە، کە بۆتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان. ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێ.
هیوای ئارامی و ئاسوودەییەکی بەردەوام بۆ ئەو شارە ئازیزەی کوردستان دەخوازم.

