رۆژنامەی ھەولێر

عەنکاوە.. ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تاوانی تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە چەک و ئۆتۆمبێلەکانیانەوە دەستگیر کردووە کە لە قەزای عەنکاوە تەقەیان کردبوو و پشێوییان نابووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026،بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدابڵاویکردەوە: دوابەدوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەریلێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان توانیویانە دووتۆمەتبار بە ناوەکانی (أ، ب، أ) و (ع، ج، أ) دەستگیر بکەن کەلە قەزای عەنکاوەی شاری هەولێر تەقەیان کردبوو وپشێوییان نابووەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە کاتیدەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر چەک وئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە، هەروەها ئێستا پەڕاویلێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەرگیراوەتەبەر.