بێکەس حەمە قادر: کە مردم لە دڵی ژنێکدا دەمدۆزنەوە!

شیڤان شێرزاد – هەولێر

شاعیر و نووسەر و رووناکبیری کورد “بێکەس حەمە قادر” بەهۆی نەخۆشیەکی سەختەوە، کەوتە نەخۆشخانە و لە بەدواداچوونێکی “هەولێر”ـدا نوژداران رایدەگەیەنن، کەوا تەندروستی بێکەس ناجێگیرە و هەناسەی دەستکردی بۆ دانراوە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕدایە و تا ئەو ساتەوەختەی لە نەخۆشخانە بووین بەهۆش خۆی نەهاتەوە و پزیشکەکانیش دەڵێن: “ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانم بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی، بەڵام رەنگە ناوبراو کاتێکی زیاتری بوێت بۆ مانەوە له نەخۆشخانە تا بتوانین چارەسەری نەخۆشیەکەی بکەین، چونکە ماوەیەک لەمەوبەریش تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە و لە دەرەوەی وڵات چارەسەری نەخۆشیەکەی کردووە.

جێگەی باسە، بێکەس حەمە قادر لە ساڵی 1972 لە شەقڵاوە چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە و جگە لە بڵاوکردنەوەی چەندین کتێبی شیعری و ئەدەبی لێکۆڵەر بووە لە پرسە سیاسیەکاندا و بەشداری لە چەندین کۆڕی شیعری تایبەت و هاوبەشدا کردووە و بەردەوامیش بە شیعره رۆمانسیەکانی لە شاعیرانی دیکە جیاکراوەتەوە و لە وەسیەتنامەیەکەشیدا نووسیویەتی “کە مردم لە دڵی ژنێکدا دەمدۆزنەوە”.

ھەواڵی زیاتر