هونەرمەند سامان عومەر نوێترین بەرهەمی بە ناوی “پیری” بڵاوکردەوە

هەمزە سەرحان

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سامان عومەر نوێترین بەرهەمی بە ناوی “پیری” بڵاوکردەوە.

سامان عومەر لە پەڕەی فەرمی خۆی “لە کەناڵی یوتیوبەکەی” نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە لە نوسینی شەهرام قەدیمییە و مێلۆدییەکەی لەلایەن فەرشاد مورادییەوە دانراوە.
سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەریی ئەنجامدەدات، لە ئێستادا لەوڵاتی فینلەندا دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆکلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە

ھەواڵی زیاتر