سود و زیانەکانی خوێ چییە و چۆن خۆمان بپارێزین؟

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

زۆرجار کە باسلە خوێ دەکرێت، دەوترێت خواردنی زیانی هەیە و بە ژهری سپی ناودەبرێت، بەڵام جگە لەزیان خۆی سوودی خۆی هەیە و کانزایەکی سەرکییە کە بۆ خۆشکردنی تام لەخواردن و خواردنەوە بەکار دێت.

د. کامەران بایز باس لە سودەکانی خوێ بۆ جەستە مرۆڤ دەکات و دەڵێ: خوێ یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە بە هۆی بوونی کلۆر و سۆدیۆم و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی. هاوسەنگی لە نێوان شلەمەنییەکانی ناو جەستە رادەگرێت، تەندروستی دڵ و جگەر و گورچیلە دەپارێزێت و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن. کاریگەری لەسەر کار و جووڵەکانی دەمار و مێشک هەیە. کاریگەری لەسەر پێست و نوێکردنەوەی خانە مردووەکانی هەیە وسوڕی خوێن لە رووخساردا چالاك دەکات. هەروەها دەرکەوتنی چرچی و هێڵی وردی سەر پێست کەمدەکاتەوە، ئاوسانی ژێر چاوەکان کەمدەکاتەوە. هاوكات خوێ چه‌ندان سوودی گرنگیشی هه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری جوانكاری و پاكوخاوێنیدا به‌كارده‌هێندرێن و ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن، وه‌ك ئه‌مانه‌، خوێ بەسەر ڕەفەکانی ناو چێشتخانە و کەوەنتەرەکەتدا بڕێژه‌ و مێرووله‌ له‌و شوێنانه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. ئەگەر سفرە و چەرچەف و پەردە پەڵەیان تێکەوت، ئەوا بەر لەوەی بیانشۆیت، بیانخەرە ناو تەشتێک خوێ و ئاوەوە. خوێ پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ناو ده‌م كه‌ بۆن دروستده‌كه‌ن.
ئەو دکتۆرە باس لە زیانەکانی زۆر خواردنی خوێ دەکات و دەڵێ: زیانەکانی زۆرخواردنی خوێ، بێگومان هەر شتێک زۆر بەکاری بێنین کاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەیە و بەشی زیانمان پێدەگەیەنێت، زیانی زۆر خواردنی خوێ وەکو، زۆرخواردنی خوێ پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە. مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات. هۆکارە بۆ زیادبونی کێش و قەڵەوی. هەڵئاوسانی گورچیلە بەهۆی زۆر خواردنی خوێ دروستکردنی و دروستبوونی بەردی گورچیلە و رمڵ و هەوکردن و خاوکردنەوەی کاری گورچیلەکان. زۆر خواردنی خوێ پوکانەوەی ئێسک بەدوای خۆیدا دێنێت. خواردنی زۆری خوێ، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە زیاتر دەکات، چونکە خوێ، ئەو پێکهاتەیەی کە بە ژەهرە سپییەکە ناسراوە، توێژینەوە پزیشکییەکان دەڵێن، لە بەریتانیا بەهۆی بێبەرنامەیی بەکارهێنانییەوە، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس تووشی نەخۆشی دڵ بوون و زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش تووشی شێرپەنجەی گەدە بوون.
دەشڵێت: خوێ، یەکێکی دیکەیە لەو پێکهاتانەی کە بە ژەهری سپی ناسراوە و زیادەڕەویکردن لە خواردنی مەترسی بۆ تەندروستی دروستدەکات، هەربۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی کەم بەکاربێت ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بەکارهات کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، خۆێپێکهاتەی کیمیای یەکە کە ڕێژەی ٪٤٠ سۆدیۆم و ٪٦٠ کلۆریدە.
ئەو دکتۆرە باس لە زیانی دیکەی زۆر خواردنی خوێ دەکات و دەڵێ: زیانی زۆر خواردنی خوێ وەکو، خواردنی ڕێژەیەکی بەرزی خوێ ڕۆژانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی ئەوەی خوێن بە پەستانێکی بەرز بە لوولەکانی خوێن دا دەڕوات بەمەش پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە. توش بوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات بەهۆی زۆر خواردنی خوێ ی ڕۆژانە. هەڵئاوسانی گورچیلە بەهۆی زۆر خواردنی خوێ دروستکردنی بەردی گورچیلە و رمڵ و هەوکردن و خاوکردنەوەی کاری گورچیلەکان. پوکانەوەی ئێسک بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر خوێ کە دەبێتە هۆی نەمانی کالسیۆم لەناو ئێسکدا و فڕێدانە دەروەی کالسیۆم لە ڕێگەی میزەوە ئەمەش دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک. هۆکارە بۆ سەرئێشە بەهۆی وشککردنەوەی جەستەو ئێسک. هەڵئاوسان بەهۆی زۆر خواردنی خوێ دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی مەچەکی قاچ. هۆکارە بۆ زیادبونی کێش و قەڵەوی. هۆکارە بۆ دروستبوونی شەکرەی جۆری دووەم. زۆرجار کە باس لە خوێ دەکرێت، دەوترێت خواردنی زیانی هەیە و بە ژهری سپی ناودەبرێت، بەڵام جگە لەزیان خۆی سوودی خۆی هەیە و کانزایەکی سەرکییە کە بۆ خۆشکردنی تام لەخواردن و خواردنەوە بەکار دێت. خواردنی خوێ، زیانێکی گەورە بە ته‌ندروستی مرۆڤ دەگەینێت، پسپۆڕانی بواری پزیشكیش بەردەوام هۆشداری دەدەنە خەڵک، خۆیان لە زۆر خواردنی خوێ بپارێزن، به‌و پێیه‌ی وه‌ك ژه‌هری سپی وایه‌، ئه‌گه‌رچی یەکێک لەو مادە خۆراکیانەیە کە تام و بۆنی خۆراکەکان چێژبەخش دەکات. زیانەکانی زۆر خواردنی سوێری یان خوێ وەکو، به‌رزی فشاری خوێن. سستی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان. جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ. سستی گورچیلەکان و دروستبوونی بەرد. شێرپەنجەی گەدە..

ھەواڵی زیاتر