دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

چۆن پارێزگاری لە سییەکانمان بکەین؟

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

پڕۆسەی پاککردنەوەی سییەکان کارێکی زۆر ئاڵۆز نییە، دەتواندرێت بە ئاسانی ئەنجام بدرێت بە پەنابردن بۆ هەندێک چارەسەری ئاسان کە لە ماڵەوە دەکرێت. بەشێوەیەکی گشتی جگەرەکێشان زیانی بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی سییەکان، بۆیە ئەو کەسانەی جگەرەکێشن پێویستە ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکانیان دەدات بۆئەوەی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی کرداری هەناسە و سییەکان کەمتر بێت.

د. ئیمان بایز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و سییەکان، دەڵێ: سێ خواردنەوە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدەن وەکو، چای سەوز سوودێکی زۆری بۆ پاککردنەوەی کرداری هەناسە و سییەکان هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە. زەنجەبیل، خواردنەوەی زەنجەبیل یارمەتیدەرە خوێنی پڕ ئۆکسجین زیاتر بۆ ئەندامەکانی جەستە بچێت و سییەکان پاکدەکاتەوە. زەردەچەوە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان و هەوکردنەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی سییەکان دەکات و یارمەتی پاککردنەوەیان دەدات.
ئەو دکتۆرەیە ڕێنمایی خەڵک دەکات بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی سییەکان و دەڵێ: چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی سییەکان وەکو، هەناسەدانی قوڵ یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی سییەکان بە گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ لەش، ئەنجامدانی ئەمەش سییەکان بەهێز دەکات و بۆری هەناسەدان پاکدەکاتەوە، ئەمەش گرژییەکان کەمدەکاتەوە و وزەی لەش زیاد دەکات. بەکارهێنانی ڕووەکی ئۆریگانۆ، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی جۆراوجۆر کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات و دەیپارێزیت لە هەوکردن. شیرینەمەنییەکان، یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی ژەهری سییەکان، هەستیاری و خورانی سییەکان ناهێڵێت. زەنجەفیل، تەندروستی سییەکان باشتر دەکات، جگە لەوەش رۆیشتنی خوێن بۆ سییەکان باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە. خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە لە باشتر کردنی تەندروستی سییەکان. دوورکەوتنەوە لە جگەرە و ماددە کحولییەکان. گرنگیدان بە وەرزشکردن. ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بە بڕێکی زۆر لە ماسی و تەواوکەری زەیتی ماسیدا هەیە، بەشێکن لە خۆراکی تەندروست و سوودێکی بەرچاوی بۆ پاراستنی سییەکان هەیە.
دەشڵێت: بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی نیشتمانی جەخت لەسەر گرنگی خستنەڕووی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لە خۆراکدا دەکاتەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆرێک لە ئەمریکییەکان ڕێنماییەکانی ئێستا جێبەجێ ناکەن.
نووسەری هاوتا پاتریشیا ئەی کاسانۆ، دکتۆرا، بەڕێوەبەری بەشی زانستە خۆراکیەکان لە زانکۆی کۆرنێل لە ئیتاکا لە نیویۆرک دەڵێ، ئێمە زۆر شت دەزانین دەربارەی ڕۆڵی خۆراک لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەڵام ڕۆڵی خۆراک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان تا ڕادەیەک کەم لێکۆڵینەوەیو لەسەر کراوە. توێژینەوەکانی ڕابردوو پێشنیاریان کردووە کە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بەهۆی ئەوەی دژی هەوکردن کاردەکەن یارمەتی مانەوەی سییەکان بە تەندروستی دەدەن. لە بەشی یەکەمی توێژینەوەکە، توێژەران توێژینەوەیەکی درێژخایەن و چاودێرییان ئەنجامدا کە ١٥ هەزار و ٦٣ کەسی ئەمریکی لە توێژینەوەی NHLBI Pooled Cohorts Study بەشداربوون، توێژینەوەیەکیان لەسەر کراوە بەگشتی تەندروست بوون کاتێک توێژینەوەکە دەستیپێکردووە، زۆرینەیان هیچ بەڵگەیەکیان نەبووە لەسەر نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان. ئەوان لە گروپێکی گەورەساڵانی هەردوو ڕەگەز پێکهاتبوون، کە تێکڕای تەمەنیان ٥٦ ساڵ بوو، و ٥٥٪یان لە ڕەگەزی مێ بوون، توێژەران بە تێکڕا بۆ ماوەی حەوت ساڵ و تا ٢٠ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ دۆخی بەشداربووان کردووە. توێژینەوە درێژخایەنەکە دەریخستووە کە ئاستی بەرزی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لە خوێنی کەسێکدا یارمەتی کارکردنی تەندروستی سییەکانی داوە، ترشی دۆکۆساهێکساینۆیک DHA کە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣یە و بە ڕێژەیەکی بەرز لە ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون و تونە و ساردینەکاندا هەیە، هەروەها وەک تەواوکەری خۆراکیش بەردەستە. لە بەشی دووەمی توێژینەوەکە، توێژەران زانیارییە جینییەکانی توێژینەوەیەکی گەورەیان لەسەر نەخۆشە ئەوروپییەکان کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەشداربووی تێدابووە، لێکۆڵینەوەیان لە هەندێک نیشاندەری بۆماوەیی لە خوێندا کردووە وەک پێوەرێکی ناڕاستەوخۆ، یان پرۆکسی، بۆ ئاستی ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ لە خۆراکدا بۆ ئەوەی بزانن چۆن پەیوەندییان لەگەڵ تەندروستی سییەکان هەیە. ئەنجامەکان دەریانخست کە ئاستی بەرزی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لەنێویاندا DHA پەیوەندی بە باشترکردنی کارکردنی سییەکانەوە هەیە.