ئەمڕۆ شەممە 3/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی (قیامە)ـی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی (ئەکیتۆ) پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛
بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) و جەژنی سەری ساڵی نوێ (ئەکیتۆ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کریستیان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان