پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە 26 ی ئاداری 2024، تاكوو 29 ی ئاداری 2024، بە بەشداریی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك دیداری دیپلۆماسی لەگەڵ كەسایەتی و ناوەندە دیپلۆماسی و كارگێڕییەكانی وڵاتی فەرەنسا و ئیتاڵیا بەڕێوە برد.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له 26-27ی 3ی 2024، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای فه‌ره‌نسا ئه‌نجام دا، له‌وانه‌ش ئارنۆد نگاچا، جێگری سەرۆکی شارەوانیی پاریس بۆ کاروباری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و فرانکۆفۆنی، سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە پاریس و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر د.عه‌لی دۆله‌مه‌ری و ته‌واوی ستافی نوێنه‌رایه‌تی، سۆرایا کەرەم، بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەزگای ئابووری له Mouvement des Entreprises de France و کریستین ئۆگلی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی پاریس له فەرەنسا، ستیڤن مارکیسیۆ، ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له پاریس وادی ئه‌لباتی، ئیمانوێل سوکێت، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان لویس بۆرلانگیس، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا و ئامادەبوون لە مەراسیمێکی تایبەت بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لەگەڵ دۆستە فەڕەنسییەکان لە پەرلەمان و بەرپرسانی حکومی و باڵیۆزی عێراق لە پاریس و کۆمەڵگەی کوردستانی لەو وڵاتە.
لە درێژەی ئەو سەردانانە، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەهێنان لە ڕۆما، له 28-29ی ئاداری 2024، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیتاڵیا ئه‌نجام دا، له‌وانه: سیناتۆر ستیفانیا کراکسی، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگری و ئەندامانی دیکەی لیژنەکە، ئێدمۆندۆ سیریێلی، جێگری وەزیری دەرەوە و هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵیا، گویدۆ کرۆسێتۆ، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا، سه‌ردانكردنی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ڕۆما و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆز سه‌یوان بارزانی، گیلبێرتۆ پیچیتۆ، وەزیری ژینگە و ئاسایشی وزەی ئیتاڵیا، سه‌ردانی ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆما و كۆبوونەوە له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر ڕێزان قادر و ته‌واوی ستافی نوێنه‌رایه‌تی.
له میانه‌ی دیداره‌كان، گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌باره‌ی دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و پرس و بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ڕووی سیاسی و ئاسایش و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا. تیشك خرایه سەر قوڵكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی و بایه‌خ و گرنگیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان و فراوانكردنی ئاستی كار و هاوئاهه‌نگییه‌كان له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ی كه له سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئیتاڵیادایه.
دزه‌یی پوخته‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی له‌باره‌ی ئه‌جێندا و پلانی ستراتیژیی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و پێشوازی له سه‌ردانی شاندی ئیتاڵی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپیشخه‌رییه دوولایه‌نه‌كانی بۆ كار و هه‌ماهه‌نگیی فراوانتر به‌رز نرخاند. هاوكات سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی بۆ هاریكاری و پاڵپشتی و پشتیوانیی ئیتالیا بۆ گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری