وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو پێنجشەم روونكردنەوەیەكی لەبارەی هەموو ئەو شوێنانە بڵاو كردەوە كە ناویان لە لیستی مووچەی ئەم مانگەدا نەهاتبوو.
وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاند “سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی 28 ئەم مانگەدا نەهاتبوو”.
راشیگەیاند “هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە”.
وەزارەتی دارایی جەختیشی كردەوە “لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت”.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
لە لیستەكەدا چەند وەزارەت و دامودەزگایەك ناویان نەهاتبوو لەوانەش وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان و چەند شوێنێكی تریش