مەفرەزەکانی نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک ئاڵتونی دزیبوو.
ئهمڕۆ پێنجشهم 28ی3ی2024،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەدوکانەکەیدا بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژهی بهوهش داوه، تۆمەتبار (ل، ک، ش) لەدایکبووی 2002 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.