د. هیوا خالد گەردی پزیشکی پسپۆڕی هەناو لە چوار خاڵدا ئامۆژگاری ئەوكەسانەدەكات كە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە، بۆ ئەوەی ڕۆژوبوونەكەیان كاریگەری نەبێت لەسەر تەندروستیان پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە بەهەند وەربگرن:
١. بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە دەکرێنە سێ جۆر:
*فشاری خوێنی سووک و مامناوەند دەتوانن بەڕۆژوو ببن، بەڵکوو ڕۆژوو سوودی بۆیان هەیە کە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و چەوری.
*. ئەوانەی فشاری خوێنی تووندیان هەیە واتە 180/110 ناتوانن بەڕۆژوو ببن چونکە فشاری خوێنیان نا جێگیرە، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێنیان ئنجا بەرۆژوو ببن.
٢. پێویستە نەخۆش لەکاتی ڕەمەزان پابەند بێت بە دەرمانەکانیان، بەڵام گۆرانکاری لە کاتی وەرگرتنی دەرمانی زەخت دەکرێ بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی کە لە بەیانیاندا دەخورێ بکرێتە ئێواران، هەروەها تا بکرێت حەبی لازکس و میز پێکەرەکان بەکارنەهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ووشک بوونەوە.
٣.ئەوانەی کە نەخۆشی تریان هەیە لەگەڵ بەرزی پەستانی خوێن پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی حاڵەتەکەیان ئایا دەتوانن بەڕۆژوو ببن یان نا…
٤. خواردن بەهەمان شێوە پێویستە کەم خوێ وکەم چەور بێ وەک پێش ڕەمەزان…