وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی3ی2024، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران له كاته‌كانی به‌یانی تاكو دوای نیوه‌ڕۆ له ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵات.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌م 26ی3ی2024، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه باران سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی بادینان ده‌ستپێده‌كات پاشان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ری به‌فر بارینێكی كه‌میش له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه، پاشان له كاته‌كانی شه‌ودا سه‌قامگیرده‌بێته‌وه، لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15
سلێمانی :13
دهۆک : 11
زاخۆ : 10
هەڵەبجە : 13
کەرکوک : 18
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17