سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە بڕیاری پارتی بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) ئەمڕۆ دووشەم هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن بڵاو كردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت “تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی هەیە، وەک چۆن مانگی رابردوو تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی هەبوو”.

دەشڵێت” داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی گەل کار بکەن و بە هەمانشێوە کار لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرەکان بکەن، نەک چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن”.

هەروەها دەڵێت “بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیران زۆر گرینگە”.