حەمەسەعید حەسەن
جێی داخه به‌ده‌گمه‌ن گۆرانیبێژێکی کورد هه‌یه، شیعرناسیش بێت. سترانبێژانی کورد له بواری هه‌ڵبژاردنی تێکستی گۆرانیدا، هێنده ده‌ستوپێ سپین، تا ئاستی بێسه‌وادی. ئه‌وانه‌شی خه‌ریکی دانانی ئاوازن، که دێنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌ق، له گۆرانبیێژهکان کۆڵه‌وارترن و ژه‌نیاره‌کانیش پێ ده‌چێت، کوردی نه‌زانن، ئه‌گه‌رنا پێیان شه‌رم ده‌بوو، موزیک بۆ ئه‌و قسه پووچانه بژه‌نن.
لوتکه‌ی کاره‌سات ئه‌وه‌یه، هه‌ندێک گۆرانیبێژ له بواری کهمسهلیقهییدا، ڕیکۆردیان تۆمار کردووه، کاتێک هاتوون له‌بری شیعر، جنێویان کردووه به گۆرانی! ده‌قی گۆرانی که ده‌بێت له وشه‌ی جوان و ناسک پێک هاتبێت، بووه به جوێن و گۆرانیبێژیش که پێویسته که‌سێک بێت خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌کی هونه‌ریی ورد و زه‌وقێکی باڵا، خه‌ریکی شه‌ڕه‌جنێوه! گۆرانیبێژێکی عێراقی هه‌یه، ناوی حیسام ڕهسسامه، چونکه گۆرانیی وای هه‌یه، پڕه له وشه‌ی ناشیرینی بازاڕی، پێی ده‌ڵێن: حیسام شهتتام که ده‌بێته حیسامی جنێوده‌ر. حیسام ڕه‌سسام له یه‌کێک له گۆرانییه‌کانیدا شتێکی وه‌ها به خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌ڵێت:
نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژه‌ی تۆم تێدا ناسی
ئاخر زه‌برێکت لێ دام
هیچ (پڕوپووچ)ێک له که‌سی نادات
ئێمه‌یش گۆرانیبێژێکی لاومان هه‌یه، ناوی (گۆران ساڵح)ه له یه‌کێک له گۆرانییه‌کانیدا، که به کلیپیش کراوه، ده‌ڵێت:
من عاشقم،
تۆ خۆفرۆش!
به ڕاست جنێو هه‌یه له (خۆفرۆش) قورس‌تر؟ خۆفرۆش که‌سێکه ناپاکی له میلله‌ت و له نیشتمان کردبێت، ئایا که‌سێک ناپاکیی له گه‌ل و له وڵات کردبێت، شیاوی ئه‌وه‌یه گۆرانی بۆ بڵێین؟ تۆ بڵێیت مه‌به‌ستی له خۆفرۆش، له‌شفرۆش بێت؟ قه‌ت بووه عاشقێک جنێوی له بابه‌تی له‌شفرۆش به خۆشه‌ویسته‌که‌ی بدات؟ که هونه‌رمه‌ندێکی پۆست‌مۆدێرن به خۆشه‌ویسته‌که‌ی بڵێت: خۆفرۆش، ئیدی ده‌بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه سه‌یر نه‌بێت، کاتێک عه‌زیز وه‌یسی که هونه‌رمه‌ندێکی میللییه، به یاره‌که‌ی ده‌ڵێت:
ئه‌و گه‌ردنه زه‌رده‌ت بێنه!
ماچ و دینار بستێنه
چونکه دینار بێبه‌هایه، چونکه خۆشه‌ویستی له ڕوانگه‌ی ئه‌و جۆره گۆرانیبێژانه‌وه، کاڵایه، چونکه گۆرانییه‌کان بازاڕیین و به‌رده‌وام نرخی کاڵاکانیش له بازاڕدا له به‌رزبوونه‌وه‌دان، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌کرێت له ئاینده‌دا، له‌بری ماچ و دینار، بیکات به: (ماچ و گه‌ڵا!) ئاخر گه‌ڵایه‌ک سه‌د دۆلاره.
به چه‌ندی؟ گوڵێ به چه‌ندی؟
قوربانت بێ بزنه‌که‌م!
که‌واته له‌کن ئه‌و هونه‌رمه‌نده میللییه، که به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌ودا و مامه‌ڵه، که ڕاسته‌وخۆ و به‌ڕاشکاوی، وه‌ک خه‌ریکی کڕینی هه‌ر کاڵایه‌ک بێت، ده‌پرسێت: به چه‌ندی؟ ژنێک به‌های بزنێکی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا خۆی به قوربانی ده‌کرد نه‌ک بزنه‌که‌ی، بزنهکهیش هه‌ر بایی گه‌ڵایه‌ک ده‌بێت. ئه‌وه‌یشیان که ده‌ڵێت:
بێوه‌ژنه، ده‌ستی دووه
دوو هه‌فته مێردی کردووه
هه‌ر پاته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که ژن له‌کن عه‌زیز وه‌یسی، ئینسان نییه، کاڵایه، ئاخر ده‌ستی دوو بۆ کاڵا ده‌بێت. وه‌ک چۆن کاڵا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م که‌ڵکی لێ وه‌رگیرابێت، زۆر له نرخه‌که‌ی دانابه‌زێت، لای وه‌یسی ژنیش وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی دیکه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌کن پیاوێک بووبێت، هێنده له نرخی که‌م نابیته‌وه و هه‌ر پاره‌یه‌کی باش ده‌کات!
ئه‌وه‌یش جێی سه‌رنجه که ئه‌و میعری: (من عاشقم، تۆ خۆفرۆش)ه کە گۆران ساڵح دەیڵێت، هی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش (هه‌ردی سه‌لاح)ه! که سه‌د بریا نهینووسیبا. گۆرانیبێژانی ئێمه (تاکوتهرایهکیان نه‌بێت) نه‌ک هه‌ر نازانن شیعر بنووسن، به‌ڵکوو توانای هه‌ڵبژاردنی هۆنراوهیشیان نییه، ئاوازدانه‌ران و ژهنیارانیشمان سه‌لیقه‌ی ناسینی شیعریان نییه، وه‌لێ کێشه‌که هه‌ر هێنده نییه، ئه‌وه‌یشه که له تیڤی و ڕادیۆکانیشدا شتێک نییه ناوی فیلته‌ر بێت، که‌سێک نییه، هه‌ست به جیاوازیی نێوان جوێن و وشه‌ی جوان بکات، ئه‌وه بۆیه به‌رده‌وام گوێمان له جنێوهگۆرانی ده‌بێت.
(عه‌شق که‌وشی
له پێستی ڕووی ئێوه‌ی ڕووڕه‌ش له پێ کرد
ئێوه دۆڕان
وه‌کوو دوو سه‌رشۆڕ.)
هه‌ر له‌و جنێوهمیعرهدا، وێڕای که‌وش، ڕووڕه‌ش، له‌پێکردن، دۆڕاو و سه‌رشۆر، هه‌م (ناپاکی) هه‌یه و هه‌م (خیانه‌ت)یش!
حه‌زره‌تی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێت:
چه‌رمی ڕووی هێند قایمه، شمشێری میسری نایبڕێ
گه‌ر به که‌وشی که‌ی ده‌مێنێ، تا قیامه‌ت نادڕێ.
تۆ له‌وه‌ی گه‌ڕێ جنێوهمیعرهکه، دووباره‌کردنه‌وه‌ی ههجووهشیعرهکهی شێخ ڕه‌زایه، سکانداڵ ئه‌وه‌یه، بڵند عه‌بدوڵڵای ده‌نگبێژ، له‌بری ئه‌وه‌ی شیعرێکی ڕۆمانتیک بکات به ستران، هاتووه ئه‌و وشانه‌ی بە گۆرانی گوتووە که له جنێو بترازێت هیچی دیکه نین.