یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

هونەرمەند (كانی) لەگەڵ ژەنیارانی سوێد گۆرانی دەڵێت

مەزهەر كەریم – سلێمانی

هونەرمەندی دیاری كوردستان كانی لە ستۆكهۆڵمی سوێد، لەگەڵ دیارترین ژەنیارانی گیتار و ئەندامی گرووپی (ABBA). لە سوێد بەناوی یانە خافر، گۆرانی دەڵێت]

هونەرمەند كانی راگەیاند، ئەوە سێیەمین جارە لەگەڵ ئەو گیتارستە سوێدییە بەشێوەی راستەوخۆ لەسەر تەختی شانۆ گۆرانی دەڵێت، یەكەم جار بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بوو بۆ منداڵانی كەمپی عەربەت، دووەمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان بوو، ئەمجارەش بۆ یادكردنەوەی فادیمە شەهێندال، كچە كورد بوو كە لە سوێد بە دەستی باوكی و لە چوارچێوەی ” شەڕەفدا” گیانی سپارد.
گوتیشی” چالاكییەكە لەلایەن رێكخراوی نیشتمانی سوید بوە لەسەر بنەمای جاڕنامەی مافی لە 1984 دامەزراون بە ناوی (GAPF) مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان و پۆلێك هونەرمەند، نووسەر و سیاسەتمەداری ناوداری سوێد داوای لێكراوە بەشداربێت.
كانی، ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ ئەو گیتارستە دیارەی سوید، ئیدانەی تووندوتیژی دژی ژنان دەكەین و هاوكات پاڵپشتی خۆمان بۆ جوانی و عەشق و مرۆڤدۆستی دوپات دەكەینەوە، گۆرانی دەڵێم بۆ ژیان، ژن، ئازادی، گۆرانی دڵێم بۆ دروستكردنی جیهانێك تێیدا مرۆڤ و جوانیەكانیەكانی سەنتەری هەموو جیهان بن.
كانی، دەرچووی بەشی میوزیكە لەپەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی و خاوەنی چەند ئەلبوومێكی گۆرانییە، دوایین بەرهەمی ئەلبوومێك بوو بە ناوی ‘ببارێ’، كە پێهاتەوە لە 10 گۆرانی و لە هاوینی 2021 بڵاوكراوكردۆتەوە.