یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە..

دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەمە،ڕێکەوتی ‌‌‌٢٠٢٤/١/١٦ شوفێرێکی ئافرەت پەلاماری پۆلیسێکی هاتووچۆی دا و بێڕێزی بەرامبەری کرد، لە شەقامی ٤۰ مەتری نزیک بازاڕی لەنگە ، ئەمڕۆ لە لایەن مەفرەزەکانمان دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا گیرا.ئیستا ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەستی بەسەر داگیراوە ، سکاڵای یاسایش لە سەر شۆفێرەکە تۆمارکراوە لە دادگا، هەر شوفێرێک بێڕێزی بە کارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆ بکات لە کاتی ئەرکدا یان بە هۆی ئەرکەکەیەوە ئەوا ڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر