ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ـی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، كه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌کە (هاتن ، چوون) به‌رده‌وامیان هه‌یه. ده‌نگۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌کە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداروە، كۆمه‌ڵێك ده‌زگای راگه‌یاندن داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كردووه به مانشێتی هه‌واڵ، كه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه ناڕاستن و بێ بنه‌مان.
ئێواڕەی ئەمڕۆ دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمشەو پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی راگەیاندن وا بڵاوکرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک رووینەداوە و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتە خوارەوە”.