دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە لە شاری هەولێر، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتەوە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “ئەمشەو پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن وا بڵاوکرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک رووینەداوە و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتە خوارەوە”.