دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، وائیل فه‌نوونه رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی (القودس الیوم) كوژرا.
به كوژرانی وائیل فه‌نوونه، ژماره‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 118 رۆژنامه‌نووس به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور رایگه‌یاندبوو له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان داوای یاسایی له‌سه‌ر ئیسڕائیل تۆمار ده‌كات به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له كه‌رتی غه‌ززه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامی داوه.
وێنه: وائیل فه‌نوونه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی (القودس الیوم) كه ئه‌مڕۆ كوژرا