پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2، داواكراو بووە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی 2، گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیكردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار (ز، ع، ق لەدایكبووی 1977) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.