پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کونسوڵخانەی ئەمەریکا: ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان دەکەین

كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە:بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناكانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی كوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەكانی سەرتاسەری ناوچەكە دەكەین.
هەروەها دەڵێت:سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین و ئیدانەی پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەكەین. 
دەشڵێت:لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبكەینەوە كە لە هێرشەكانی ئێران لە 15 ی كانونی دووەمدا هیچ ناوەندێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیانیان بەرنەكەوتوون.