كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری داوه تاوتوێی خشته‌یه‌كی نوێ بۆ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی بكه‌ن به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر واده‌كه.
موهه‌نه‌د فازڵ عه‌باس یاریده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاروباری هونه‌ری دوێنێ سێشه‌م ڕێكه‌وتی 9/1/2024 نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن كردووه كه تێیدا خشته‌ی واده‌یه‌كی نوێی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كردووه.
یاریده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن بۆ كاروباری هونه‌ری داواشی له سه‌رۆكی كۆمیسیۆن كردووه نووسراوه‌كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بكرێت به مه‌به‌ستی په‌سندكردنی تا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه دوای دیاریكردنی واده‌كه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێككه‌وته نوێیه‌كه رێك بكه‌ون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی رۆژی 25/2/2024ی دیاری كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ڵام له سه‌رتای مانگی ڕابردوو، كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق و نه‌بوونی بودجه و سكاڵاكان له دادگه‌ی باڵای فیدڕالی، ناتوانێت له‌م ڕێكه‌وته واته له (25/2/2024) پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ببات.