جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌زیری پلاندان له‌ناو باره‌گای وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، كه تێیدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری دارایی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی و نه‌وت ئاماده‌ی بوون.
وزاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌زیری پلاندان له‌ناو باره‌گای وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، كه تێیدا سامر غه‌زبان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه و حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی و نه‌وت ئاماده‌ی بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به میكانیزمه‌كانی ئاماده‌كردنی خشته‌كان (جداول)ـی بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024 له هه‌ردوو بواری به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان له‌ژێر رۆشنایی نرخی نه‌وت و داهاته پێشبینیكراوه‌كانی ئه‌م ساڵ.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زیری دارایی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێداگری حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی خشته‌كان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی ساڵی 2024ـدا له ماوه‌یه‌كی كه‌م و ناردنی بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌چاوی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت بكرێت به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌كانی عێراق به پشكی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌سه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه كردووه، له‌لای خۆیه‌وه كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشان داوه بۆ هاوكاریكردنی بواری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌گوێره‌ی یاسای بوودجه.