سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵناکەم دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵناکەم دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پرسی لابردنی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر شوێنه‌ گشتییه‌كان بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی په‌لاماردان و سووكایه‌تیكردن به‌ خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ژێر ناوی رێگری له‌ زیاده‌ڕۆیی گوتی: لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵناکەم دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات، بۆیه‌ پەلاماردان و سوکایەتیکردن بە خەڵکی هەژار لەژێر ناوی رێگری لە زیادەڕۆیی قبوڵ ناکرێت.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی رایگه‌یاندووه‌: ئەگەر لایەنە ئیدارییەکان ویستیان زێدەڕۆیی رابگرن، دەبێت پلانی دیکەیان بۆ ئەو کەسانە هەبێت، كه‌ نانییان لەسەر ئەو ئیشەیە و هاوکارییان بکەن و شوێنێکی باشتر و گونجاوتر لەوەی خۆیان پێبدرێت.