ئەمڕۆ یەك شەممە 7-1-2024 بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازار ، كە نزیكەی 90%ی بە مەبەستی هاوردەكردن و بەرزكردنەوەی حەواڵەی دەرەكی بووە.
بەپێی خشتەی فرۆشی بانكی ناوەندی،كۆی گشتی فرۆشی دۆلار 210 ملیۆن و 253 هەزار دۆلار بووە، كە بەرزترین ژمارەیە لە ماوەی مانگێكدا كە بریتی بووە لە: 188 ملیۆن و 893 هەزار دۆلار ،حەواڵەی دەرەكی ، 21 ملیۆن و 360 هەزار دۆلار ، بەشێوەی كاش.
شایانی باسە ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراوورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزارو 750 دینار.