بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شکا

جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شکاوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش دەڵێ، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆرییەکە چاکدەکرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی “بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكاوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكە رایگەیاند: “دوای ئەوەی بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، دەسبەجێ تیمەكانی چاككردنەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی بۆرییەكە”.

گوتیشی: “ئێستا تیمەكانی چاككردنەوە لەوێن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە”.

بۆری ئاوی ئیفراز سێ گەورەترین بۆری گواستنەوەی ئاوە بۆ ناو شاری ھەولێر، ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر لە رێگەی ئەو بۆرییەوە دابین دەکرێت. لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەو بۆریە شکاوە.

ھەواڵی زیاتر