محەمەد شەریف
ڕاستەڕێ و ئازادیی مرۆڤ
ئازادیی مرۆڤ و، گەشەکەی شارستانیەت، دوای بەئاگاهاتنەوەکەی بیرمەندەکانی ڕۆژئاوادا سەری هەڵدا؛ بەتایبەت لە چەرخی دوانزە تا پانزەو شانزەی پاش زایین؛ چونکە، پێشتر مرۆڤ تەنیا شتێك بوو وەکو هەر شـــتێکی تر، لەو شـــتە پتر و زێتر نەبوو، نرخی تایبەتی خۆی نەبوو و لە گشـــت بوونەوەرەکانـــی دیکە جیاواز نەدەکرایەوە و جیاوازیش نەبوو. بە پێچەوانەی فەلســـەفەی ئەرســـتۆتالیس کە پێگەیەکی تایبەتی بە ئادەمیزاد داوە؛بەڵام دوای رێنیسانس (نهضة)، دۆخەکـــە بە تەواوی هەڵگەڕاوە و پێچەوانە بووەوە؛ لەباتی هیچاتی پێشـــتر، گۆڕا بە مەبەســـت و ئامانج، هەروەکو بەرجەستە بووە و دەیخوێنینەوە لە جارنامەی مافەکانی مرۆڤ، کە لە بەندی دووەمی جاڕنامەکەدا هاتووە: هەموو ئادەمیزادێك مافی ئەوەی هەیە کەڵک لە ماف و ئازادیە نووسراوەکانی دووتوێی ئەو جاڕنامەیە وەرگرێت.
ئەو داخوازییە هەســـتیارە، مەبەستم ئازادیی مرۆڤە، کە پەیوەندیی بە کەڕامەت و حورمەتی ئادەمیزادەوە هەیە، لەنێو ئێمەی مسوڵماندا باکگراوەندێکی یەکجار چەسپاوی ئایینی و کولتووریمان هەیە. خودا پێی بەخشیوین (ولقد كرمنا بني آدم)، بەجۆرێك کە ئازادی کردین باوەڕمـــان پێی هەبی، یاخۆ نەبێـــت.(لا اکراه فی الدین) هەمومان وتە زێڕینەکەی ئیمامی عومەرمان بیســـتووە کە فەرموویەتی: کەی و چۆن خەڵکتان کردووە بە کۆیلە کەچی خودا بە ئازادی دروســـتی
کردوونە!
لەگـــەڵ ئەوەشـــدا بەداخـــەوە، ئێســـتاش هێشـــتا بـــە خۆماندا نەهاتووینەتـــەوە، ئـــەوەی هەیـــە ترووســـکەیەکی جاڕنامـــە نێودەوڵەتییەکانـــە کـــە ڕۆژئاواییـــەکان سەرپەرشـــتیی دەکەن، کردوویانەتە پێوەری شارســـتانیەتی ئەم چەرخە. جێگای خۆیەتی، عـــارەب گۆتەنی، پێمان بڵێن (صح الن�����وم) خەوتان خۆش! بەڵام، ناکرێ نکۆڵی لەو پێشکەوتنە پێشچاوە بکەین کە هەرێمی کردستان بەرجەستەی کردووە لە ئازادی و یەکترقەبووڵکردندا. هیوامان وایە: رۆژیـــك لە ڕۆژان، عێراقیش کە لانکەی حیکمەت و شارســـتانییەت بـــووە، رزگاری ببێـــت لەدڕندەکانی دژی دەوڵەت و یاســـا. تا ئەو ڕۆژەی، کە تا ئێســـتا بەیانیە درۆیەکەشی نەداوە، پێویستە ئێمەی کوردی چەوســـاوە وەکو یـــەک خانەوادە، یـــەک بگرین و هێڵێکی پۆڵایین دروســـت بکەین و دژی دژمنانی ئەزموونی ســـەربەخۆییی
هەرێمی کوردستان ڕابوەستێن