بەڕێوەبەرایەتی باری لەناکاوی تورکیا ئاماژه به بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌كات له باكووری كوردستان، هاوكات تا ئێستا زانیاریی له باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئاژانسی کارەسات و بەڕێوەبەرایەتی باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر چوار و 26 خولەکی دوای عه‌سر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە خارپێتی باکووری کوردستان روویداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە ناوەندی پارێزگاکە بووە و قوڵاییەکەی 9.36 کیلۆمەتر بووە.
ئاژانسه‌كه هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، دوای بوومەلەرزەکە خەڵک رژانە سەر شەقامەکان. هاوکات تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک سه‌باره‌ت به زیانه ماددی و گیانییه‌كان نه‌زانراوه.
رۆژی (دووشەممە 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر 10:42 خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر شارۆچکەی گێملیکی سەر بە پارێزگای بۆرسەی تورکیا هەژاند.
هاووڵاتییان لە ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی دیکەی دەوروبەری بورسە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردبوو و لە ترسی دووبارە روودانەوەی بوومەلەرزەکە، لە ماڵەکانیان چووبوونه دەرەوە.
هاوکات، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاندبوو، “بوومەلەرزەکە بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر روویداوە و لە هەردوو پارێزگای ئیستانبوڵ و بۆرسەی هەستی پێکراوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 5.2 و 4.7 پلەی رێختەر پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستانیان هەژاند. جیاوازی نێوان هەردوو بوومەلەرزەکە تەنیا سێ خولەک بووە و لە ناوەندی پارێزگای مەڵاتیا و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەستی پێکرابوو،
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سووریا و رۆژئاوای كوردستانیان ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا. بەهۆی بوومەلەرزەکان، هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدان باڵەخانەش وێرانبوون.