گەلۆ و گوڵی شەدادیەکان

به‌ پێی به‌ دواداچوونه‌كان مێژووی گەلۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوکم و دەسەڵاتدارێتی شەدادیەکان (951-1088 ز).

چونکە کەم دەقی گەلۆ هەیە باسی گوڵەکەی باخی شەدادیەکان نەکات. پێدەچێت ئەو گوڵەش کچی میر یان ژنی میری شەدادیەکان بووبێت. دەقی گەلۆیەکان زۆرینەیان گفتوگۆی ناو گوڵەکانە، شەرعپێکردنە بەوەی کە کامیان لە هەموویان جوانترە، دوایی دەردەکەوێ کە گوڵی ناو باخی شەدادیەکان لە بەیبوون و هێرۆ و ڕەیحان و مێلاق جوانترە.
لە سەردەمی شەدادیەکاندا هونەر و کولتووری کوردی گرنگییەکی باشی پێ دراوە و زۆر پێشکەوتوو بوو، بە بەراورد لەگەڵ حوکم و دەوڵەتە کوردیەکانی تر.
هونەرمەند (ڕەسوڵ نادری) (١٩٣٣-٢٠١٨) به پاڵەوانی گوتنی گەلۆ دادەنرێ و بە فۆرم و ستایل و ڕۆحێکی نوێگەرانە و تایبەت بە خۆی گەلۆی زیندو کردەوە و، تەنانەت لە له‌ناوچوون ڕزگاری کرد.
مستەفا داداریش گەلۆیەکی جوان دەبێژێ، هێشتاش لە دەڤەری موکریاندا گەنجی زۆرمان هەیە گەلۆ دەبێژن، بە تایبەت لە قەڵادزێ و پشدەر.

ھەواڵی زیاتر