ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 21ھەزار و 110 کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ 21 ھەزار و 110 کوژراو و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بە هۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون 55 ھەزار و 243 کەسن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، دوایین ئاماری لەبارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە خستەڕوو.
ئەشرەف قودرە ڕایگەیاند لە میانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، 16 کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە کە لە ئاکامدا، 195 کەس کوژراون و 325 دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ڕۆژی7ی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئیستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، 21 ھەزار و110 کەس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە، 55 ھەزار و 243 کەس.