زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری چاره‌سه‌ركرا

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری چاره‌سه‌ركرا و له‌ شوێنی پێشووی خۆی زه‌وییه‌كانیان پێده‌درێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر هاتووه‌، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رێکخستنی نەخشەی شاری هەولێر، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت، چارەسەری بنەڕەتی گرفتەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری كرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا، بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان لە کەرتی (90 پیرزین)، کە شەقامی 150 مەتری لەکاتی ئێستادا دروستکراوە و ئاسانکاری هاتووچۆی هاووڵاتیان دەبێت بەتایبەتی کە ئێستا ئەو شوێنە تەواوی ئاوەدانی بەخۆوە دیتووە.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی روونیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان، رێپێدانی دروستکردنی خانوو بە خاوەن زەوییەکان دەدرێت، گشت لایەنەکانی پەیوەندیدار ئاگادار دەکرێنەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆیان، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ رسوماتێک لە دەرەنجامی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان وەرناگیرێت.

ھەواڵی زیاتر