پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

كۆنفرانسی مەریوا‌نناسیناسینەوە و ناساندنی شاری مەریوان

رۆژی پێنجشەممە، 9ی دیسەمبەر كۆنفرانسی نەتەوەییی مەریوانناسی، لەلایەن ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان و بە بەشداریی بەرچاوی توێژەران و نووسەران و خەڵكی شاری مەریوان و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.

وابڕیارە زیاتر لە ٢٠ توێژینەوەی جۆراوجۆر لەبارەی مێژوو، كلتوور و پێگەی فەرهەنگی و لایەنە جیاجیاكانی شاری مەریوان پێشكەش دەكرێت.
ئەم كۆنفرانسە دوو ئامانجی سەرەكیی هەیە؛ یەكەمیان دووبارەناسینەوە و دووبارەخوێندنەوەی مەریوان لە هەموو بوارەكانەوە و، ئامانجی دووهەمیش ناساندنی ئەم شارەیە بە دەرەوە.
كۆنفرانسی مەریوا‌نناسی دوو ساڵ لەمەوبەر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە، بەڵام لەبەر تەشەنەی پەتای كورۆنا بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكە دوا خرا”.
بە وتەی رێكخرانی ئەو كۆنفرانسە سەرەتا لێژنەیەكی زانستی بۆ تاوتوێی تەوەر و بابەتەكان پێكهات، بانگهێشتی زانایانی ئەم بوارە كرا تا لەسەر هەڵبژاردی بابەتەكاندا بڕیار بدەن. 55 وتاری زانستی لەبارەی مێژوو، كۆمەڵایەتی، ئاو و خاك و ئابووریی مەریوان بۆ دەبیرخانەی ئەم كۆنفرانسە هات و لە كۆتاییدا ٢٢ وتار وەرگیرا.
لە پەراوێزی كۆنفرانسی مەریوانناسیدا پێشانگای وێنە كۆنەكانی شاری مەریوان و پێشانگای پەیكەرە دارینەكانی هونەرمەند “عومەر پزیشك” لە هۆڵی نیگارخانەی شاری مەریوان بە بەشداریی بەڕێوەبەران و میوانانی كۆنفرانس، نمایش دەكرێت.