سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم: کەیسی گەندەڵی لە هەردوو قۆناغی هەواڵدەری و سزاییدان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، بەشێک لەو کەیسانەی گەندەڵی کە دەستەی دەستپاکی خۆی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکات، ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەوەی کە بخرێنە بەردەم دادوەرانی دەستپاکی و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.

د. ئەنوەر ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی داوا سزاییەکانی ئەمساڵەوە گوتی: ”ئەمساڵ 445 داوای سزایی تۆمار کراوە کە ئەوە ژمارەیەکی زۆرترە بە بەراوردی سالانی ڕابردوو. گوتی؛ 560 داوای سزایی ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە و بە داوا سزایی و لێکۆڵینەوەکانەوە کە ئەویان 245 و ئەوی دیکەیان 560، ئێستا 804 کەیسی گەندەڵی لە هەردوو قۆناغی هەواڵدەری و سزاییدان کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.”
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتیشی: ” کۆی ئەو کەیسانەی ئەمساڵ لە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی سلێمانی و دهۆک و هەولێری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان چووەتە قۆناغی دادگاییکردنەوە 136 کەیسی سزایی بووە”.
د. ئەنوەر ئەحمەد سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ئەمساڵی فەرمانگەی یاساییش، گوتی: ”ئەمساڵ 94 داوای سزایی لە هەموو دادگاکانی هەرێمی کوردستان حەسم بووە و ئێستا 123 کەیس لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دادگاییکردندان”.

ھەواڵی زیاتر