سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارێك لە بەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەردەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2023) دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و یاداشتێکی هاوبەشیان واژۆکرد.

لەدیداری نێوانیاندا گفتوگۆیانکرد لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان هەردو وەزارەت، هەروەها گفتوگۆیانکرد دەربارەی تەرخانکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەو یەکانەی کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە دروست دەکرێن.

دواتر لە رێورەسمێکدا  وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەشیان واژۆکرد و تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی 3% لەو یەکانە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

رۆژی (8ـی ئابی 2023) دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت راگەیاند.

یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوبوون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە