وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێستا ده‌رگه‌ی خۆتۆماركردن بۆ به‌شداریكردن له خولی كۆلیژی سه‌ربازی عێراق كراوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م قوتابییانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بانگه‌وازێكدا ڕایگه‌یاند: وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بانگەوازێکدا رای دەگەیەنێت بۆ ئەو قوتابییانه‌ی کە دەرچووی ئامادەیین لە بەشەکانی ( زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (114)ی کۆلێژی سەربازی، ئەوا ئێستا دەرگه‌ی داواکاری کراوەتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: هەر قوتابییه‌ك ئارەزوومەندە دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێگەی لینكی (https://eformsmod.ur.gov.iq
).
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشکەشکردنی داواکاری له‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه بۆ ماوەی 6 ڕۆژ تا رۆژی 10ی کانوونی دووەمی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و قوتابییانه‌شی كه ئاره‌زوومه‌ندن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بێت:-:
* بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی)، تێکڕای نمرە نابێت لە (70%) کەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچووانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل – کارەبا – میکانیک – ئەلیکترۆنیات) تێکڕای نمرە کەمتر نەبێت لە (80%).
* تەمەنی داواکارانی مەدەنی دەبێت له (18) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (22) ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (3ی 12ی 2000) تا (2ی 12ی 2005).
* تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت له (18) ساڵ کەمتر نەبێت و له (24) ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایکبووی (16ی 9ی 1999) تا (15ی 9ی 2005) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.
تێبینی/
1- پڕکردنەوەی سەرجەم داواکارییەکان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی ڕێکارە پێویستەکانن و سیستمی ڕاگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی سەرەوە و بەپێی پیتی تایبەت بە هەر پارێزگهیەک.
2- هاوپێچکردنی کۆپییەکی سکانکراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە کە ئاراستەی کۆلێژی سەربازی/ وەزارەتی بەرگری کراوە.
3- پێشکەشکردنەکە دەبێت تەنیا لە رێگەی کارتی نیشتمانییەوە بێت