فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌یه‌نێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل شوێنه گشتییه‌كانیش بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ژێرخانی غه‌ززه و شوێنه‌كانی دیكه وێران ده‌كه‌ن و پاشماوه ئایینی و رۆشنبیری و مێژووییه‌كانیش له‌ناو ده‌به‌ن.
ئه‌مرۆ (شه‌ممه 18ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل شوێنه گشتییه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ژێرخانی غه‌ززه و شوێنه‌كانی دیكه وێران ده‌كه‌ن و پاشماوه ئایینی و رۆشنبیری و مێژووییه‌كانیش له‌ناو ده‌به‌ن.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چه‌ندین ناوه‌ندی رۆشنبیری و مێژووییان له غه‌ززه و خاكی فه‌ڵه‌ستین بۆردومان كردووه و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر مێژوو و كولتووری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه‌وتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی زیاتر له 40 رۆژی رابردوودا، 192 مزگه‌وتیان له كه‌رتی غه‌ززه به‌ئامانج گرتووه و له ئه‌نجامدا 56 مزگه‌وت به ته‌واوه‌تی وێران بوونه.
زیاتر لە 40 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش بریندارن. هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دەستگیرکراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 21 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.