فازڵ میرانی, بەشی سێیهم
بڕوانن ئێستا چ لەنێوان ئیسرائیل و غەزەدا هەیە، كەچی دەرگەی گفتوگۆ دانەخراوە، نەتەوەیەكگرتووەكان لە گفتوگۆدان، كۆنكاری عەرەبی لە هەوڵ دایە، دەوڵەتانی ئیسلامی گفتوگۆ دەكەن، یانی دەرگە دانەخراوە و داشناخرێت.
ئێمە لە سیاسەتدا هێندێك جار دەرگەی داخراو دەبینین، ئەمە گۆشەیەكە، بەڵام لە گۆشەیەكی تردا دەرگە كراوەیە.
نارەزایەتییەکان لەسەر چین؟ حزبێک ناڕەزایی دروست دەكات، ھەوڵدەدات ھەموو کۆمەڵگاکە بێنێتە لای خۆی و نارەزایی نیشان بدات، کەچی ئەو لەسەر مەسەلەیەکی تایبەت نارەزایەتی ھەبووە. باشە بۆ ئەو نارەزایەتییە تایبەتە بکرێتە موڵکی ھەموو خەڵك، یان هی پێکھاتەکانی تر؟ بەداخەوە ئێمە سیاسەت بە عاتیفە دەکەین، سیاسەت بە عاتیفە نابێ . بەنموونە گفتوگۆ لەسەر عاتیفە بکرێ ئامانجی نابێت. هەر ناڕەزاییەكیش لەسەر عاتیفە بكرێت بەرهەمی نابێت. داوا بكەی ھەموو کۆمەڵگە وەکوو ئەو پەرچەكرداری ھەبێت، ئەمە عاتیفەیە، مامۆستایان لەسەر دواكەوتنی مووچەكانیان ناڕەزایی دەردەبڕن، دواكەوتنی مووچە مادەم بڕیاردراوە قەرزە لەسەر حكوومەت مانای وانییە نادرێت، ئیقراركردنی قەرز، جۆرێكە لە دڵنیایی بۆ خاوەن قەرز، ئەمە لە نكوڵیكردنی باشترە بێگومان… داوا لە هەموو خەڵك بكەی وەك تۆ پەرچەكرداری هەبێت جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوەی داوای پشتیوانیی لە خەڵك بكەیت. یان بەرپرسی مامۆستایان لەگەڵ حکومەت تووند قسە بکات، یان قسەیەک لەدەمی دەربچێ، باسی وەزیری پەروەردە بکات، لە كۆتاییدا ئەمە بەشەرە ھەموومان موعەرەزی ئەوەین. ناکرێ ھەموو لایەك ئەو قسە بکەنەوە، ناکرێ ھەمووان قسەی ئەو دووبارە بکەنەوە.
ساڵی 1979 لەتاران پیاسەمان دەکرد، کابرایەک بەیاننامەی پەخش دەکرد، قیادەی ئێمە کە پارتی بوو، یەکێکمان لێ گرتەوە. گوتمان ئەمانە کێن؟ ئەمانە ئەناسی؟ گۆتی ناوەڵڵا! گوتمان باشە ئەو بەیاننامانە بۆ پەخش دەکەی؟ گوتی: وەڵڵا! ھەموو ڕۆژنامەکان و ئەحزابەکان بەیانیان دژی ئەمانە دەرکرد. ئێمەش بەیانمان دژی ئەمانە دەرھێناوە! ناکرێ ئەمە تەعمیم بکرێ. كەچی نەیدەزانی نە قیادەی مۆقەتە چییە و نە قیادەی پارتی کێیە؟ بەڵام ھەروا عاتیفیانە كاری دەكرد. ئەم یاریکردنە، یان جۆشدانی دڵی ئەم خەڵکەیە بۆ شتێك كە لەدەروونیاندا نییە، چونکە تەنانەت ئاستی عاتیفی، ئاستی زیرەکی، ئاستی ئازایی، ئاستی ترسناکی، ئاستی میسداقیەت، ئاستی درۆکردن لە ئینساندا وەکوو یەک نییە. مەگەر لە جمکەکاندا هەبێت، ئەگەرچی من جمکەم بینیوە سروشتیان لێك جیاوازە، بەڵام ھەستیان وەك یەکە، زیرەكییان جیاوازە..تاد. ئەگەرنا ئەمە ناكرێ، لەبەر ئەوە ئێمە دەبێ لە دائیرەی ئەو واقیعەیبینیە کارەکانی خۆمان ئەنجام بدەین، ھەتا حیزبایەتی و سیاسەتیش بەم شێوە ناکرێت، هەتا ئەم فرەحزبیەی لەناو کوردستان و لە دنیا هەیە، دەبێ لە چوارچێوەی ئەو واقیعبینیەدا مامەڵەی لەگەڵ یەکتردا بکەین ئەگەرنا پێکەوە ژیان نامێنێت.
تۆ گەر بتەوێ گەورەبیت، دەبێت خەڵک بە بچووک نەبینی، برادەرێکمان هەیە من ھەموو نموونەكانی لەسەر دەهێنمەوە، فەقیرە رەنگە توڕەش بێت، زۆردرێژە چووبوو ھێلکە بکڕێ لە ھەولێر، گوتبووی: ھێلکەکان گچکەن، پێیان گوتبوو بابە! تۆ لە ئاسمانەوە تەماشای هێلكە دەكەی، بڕەک وەرەخوارێ تەماشای ھێلکەکان بکە! جا بەڕاستی ئێمە ھیچ کەس نابێت لە ئاسمانەوە تەماشای خەڵکی بکات، حیزبەکەی تۆ لەمن توڕە دەبێ تۆ واز لە حیزب بێنە، ئێمە کوردایەتی دەکەین ئەم کوردایەتیە وادەکات ئەگەر تەنھا حیزبایەتی بێ لەگەڵ ئەو خەڵکە ناتوانین دابنیشین، بەڵام ئێمە لەو کوردایەتییەوە ئەوان رابکێشین مەمنوونیانین، ئەوان ئێمە رابکێشن مەمنونی ئەوان دەبین.
خاڵی ئینتقائی ئێمەی میحوەری کوردایەتییە. بەڵێ ئێستا باوی دەوڵەتی دینی و قەومی نەماوە، بەڵام ئێمە میللەتی کورد موشکیلەی قەومیمان ھەیە. لە بەغدا ملیارات پارەی عێراق بزرە دەبێ، كەچی دەڵێت ئەوەندە موزەفەتان زیادە و بانێكە و دوو هەوایە خۆزگا بۆخۆشیان وابووانە، خودا دەفەرمووێت: (أتأمرون الناس بالبر وتنسون انفسكم)، بزەبت لەسەر ئەوان ھاتووە. یانیش پێمان دەڵێن وا بکەن و وا بكەن، قسەی خۆشمان بۆ دەكەن، بەڵام لە كردار وانییە. خوای گەورە دەفەرمووێ: (یا أیها الذین آمنوا لم تقولون مالا تفعلون كبر مقتا عند الله أن تقولوا مالا تفعلون) ئەو (كەبورە مەقتەن) بەراستی تەوهیننی بەندەی خۆیەتی کە خوا زۆر بەندەی خۆی خۆشدەوێ، لە ھەموو ژیانلەبەرێك زیاتر بەندەی خۆی خۆشدەوێ، بەڵام لەوێ تەوھینی دەکات …… ئەمانەش وا لە ئێمە دەکەن، کەواتە ئێمە كێشەی قەومیمان ھەیە، ئێمە دەمانەوێ شەریکەکانی ئێمە برایەکانی ئێمە، خوشکەکانی ئێمە، لە حیزبەکانی دیکە بێن، لەسەر ئەمە رێکبکەوین. یەکێک نەڵێت كێشەی قەومیم نییە و دەمەوێ فیدرالیەتی میللەتان دروست بکەم. ئەگەر دەوڵەت نەبێ کێ فیدرالیەت لەگەڵ تۆ دروست دەکات. مامۆستا شێخ عوسمان وەفاتی كرد، بەرەحمەت بێ چوومە مزگەوتی مەلا رەشاد لەوێ حازربووم، بە فورسەتم زانی قسەم کرد، گوتم ئەوانەی دەڵێن دەوڵەتی ئیسلامی كوردی، ئێمە رازینە با بچن دەوڵەتە ئیسلامییەکان لەیەک دەوڵەت کۆبکەنەوە، ئێمە رازین بەس بمانکەنە دەوڵەتێکی بچووک، بەناوی جمهوریەتی ئیسلامی کوردستان، یان (المملكة الكوردستانیة) ئێمە ئەبینە بەشێك لەو یەكگرتنە، ئینجا ئەمە قەتەرە، ئەمە سعودیە، ئەمە بەحرێنە ئەمە کوێتە، ئەمە ئیماراتە، ئەمە مالیزیایە. هەموو دەوڵەتەکانی ئیسلامی، ئەوانەی کە یارمەتییان دەدەن و دەڵێن برۆ ئەو قسانە بکە زدی میللەتی خۆتان بەو قسانە پەست نەبن ئەمە حەقیقەتێکە ئێمە تێدا دەژین یەکێک لە گرفتەکانی ئێمەیە، ئێمە ئەبێ ئەھدافی ستراتیژی ئەھدافی مەرحەلەی، لە یەکتر جیا بکەینەوە. ئێمە دەبیت تەکتیک بخەینە خزمەت ستراتیژی، ئێمە ئەبی ستراتیژی نەکەینە قوربانی تەفکیر، ئەم و ئەم حیزبە جێگای خۆی خۆشبکات، ئیتر فدرالیەت ئەمێنێ نامێنێ موشکیلە نییە، کوردستان لە ئایندەدا دەبێتە دەوڵەتێکی فیدرالی یان ….. موشکیلە نییە، بەڵام خۆی لەم قوناغە لەم زروفەی کە بۆی ھەڵکەوتووە لەگەڵ عێراقدا، لەگەڵ تورکیا، لەگەڵ ئێران ، لەگەڵ ئەمریکایە واز لە کوللـەکە بێنن بچێ خۆی بە جوزئەکەوە بگرێ. ئەو نازانی ئەو جوزئە لە کوللـەکە جودا بۆتەوە لاوازە بە بایەک دەڕواتن.
ئێمە ئەحزابەكانی كوردستان دەبێت یەکتر بەهێز بكەین، نەک بە جیا خۆمان بەهێز بكەین.