حەمەسەعید حەسەن
پەیامی ئەدەب
جەنگیز ئیتماتۆڤ لە (ســـەگی بەڵەک)دا، ئەوەندە شـــارەزایانە باسی زەریا و هەموو ئەو شـــتانەی پێوەندییـــان بە زەریاوە هەیـــە، دەکات، خوێنەر لەڕێـــی ئەو کارەوە، کۆمەڵێـــک زانیاریی پوخت، دەربـــارەی نهێنییەکانی زەریا فێر دەبێت. کە ماکســـیم گۆرکـــی (دوژمنەکان)ی نووســـی، پلیخانۆڤ ناچـــار بوو بڵێت: “کۆمەڵناســـە هەرە مەزنەکان، ئەوانەی لە زەریای زانســـتدا مەلە دەکەن، زۆر شـــت لە (گۆرکی)یەوە فێر دەبـــن.” ڕۆمانـــی (بیرەوەرییەکانی هەواری مردووان)ی دەستۆیڤســـکی، بوو بە هۆی قەدەغەکردنی ئەو ئەشـــکەنجەدانە سەختەی لە زیندانەکانی ئەو سەردەمەی ڕووسیادا باو بوو. ڕۆمانی (هێشـــووەکانی توڕەیی)ی جۆن شـــتاینباک، هەوێنی گۆڕینی چەند بڕگەیەک بوو، لە یاســـاکانی ئەمریکا. جاک لەندەن لە (پاژنە ئاســـنینەکان)دا، لەڕێی قارەمانی ڕۆمانەکەیـــەوە، ئایدۆلۆجیای کرێکاران دەخاتـــە ڕوو. محەممەد زەفزاف لە (هەوڵی ژیان)دا، ڕووناکی دەخاتە ســـەر ناکۆکییەکانی کۆمەڵی مەغریب، لەســـایەی
دەسەڵاتی ئیمپریالیزمدا.
هێنانـــەوەی ئەو نموونانە لەبـــەر ئەوەبوو، تەمی گومان لـــەدەوری مانگی ڕووی ئەو ڕاســـتییە دوور بخەمەوە، هونەر بەگشـــتی کە ئەدەب بەشـــێکی هـــەرە گرنگی پێک دەهێنێت، شێوەیەکە لە شێوەکانی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی، بۆیە پەیامی تایبەتی خۆی هەیـــە و کۆمەڵێک ئەرکی مەعریفی و فیکـــری و پەروەردەیی ڕوو بە ڕوو دەبێتەوە کە
ناچارە جێبەجێیان بکات.
وەنەبێـــت ئەم بۆچوونـــە تازەکی ســـەری هەڵدابێت، بەڵکوو بناغەکەی بۆ ئەرســـتۆ دەگەڕێتـــەوە کە پێی وابوو: ئەوی تراجیدیا دەنووســـێت، دەیەوێت لەڕێی ورووژاندنی بەزەیی و ترسەوە، هەوڵی پاکژکردنەوەی مرۆڤ بدات. کەواتە لەسەر هەموو نووسەرێک پێویســـتە، لە هەمـــوو بەرهەمێکیدا، ئەرکی ئەدەب ڕەچاو بـــکات و ئەوەی لەیاد بێت کە بەرپرســـە بەرانبەر ئەو قۆناغە دیرۆکییەی کۆمەڵی پێدا تێپەڕ دەبێت و لە هەموو
کارێکیدا شتێکی وەها بڵێت، گوڕێک بە ڕەوتی پێشکەوتنی کۆمەڵ بدات.
جۆرج ئەمادۆ لە (ڕێگەکانی برســـییەتی)دا دەڵێت:ئەوە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن، ژن ناجار دەکەن ســـێکس بفرۆشـــیت، ئاخر سێکسفرۆشـــتن زادەی چەوســـاندنەوەی چینایەتییـــە و ژن هانـــای بۆ نابـــات ئەگـــەر پێوەندییەکانی بەرهەمهێنان، لەســـەر بناغەی چەوساندنەوەی مرۆڤ دانەمەزرێن. شـــتاینباک لە (هێشووەکانی تووڕەیی)دا دەڵێت: () کاتێک ســـەرمایە لە چەند دەســـتێکی کەمدا کۆ دەبێتەوە، لەناوچوونی شـــتێکی حەتمییە. () کاتێک برســـییەتی زۆر بۆ زۆربەی خەڵک دەهێنێت، ئەوەی پێویستیانە بە هێز دابینی دەکەن. (*) چەوساندنەوە هەوێنی یەکگرتن و بەهێزبوونی
چەوساوەکانە.
مارکیز لە (بەســـەرهاتی زەریاوانە نوقومبووەکە)دا دەڵێت: مرۆڤ کە هەستی کرد، لە مردن نزیک دەبێتەوە، پشکۆی ئارەزووکردنی ژیان، لە دڵیدا زیاتر دەگەشیتەوە. حەننا مینە لە ڕۆمانی (پاشـــماوەکانی وێنەکاان)دا دەڵێت: ئەوانەی لە برساندا دەمرن، لەوە
ناترسن گولـڵە سنگیان بکات بە بێژنگ