ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
بۆ مێژوو ده‌یگێڕمه‌وه
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن به هه‌له‌ی نهبردبم ، یه‌كه‌م دیداری به‌رێزان : (مام ، كاكه)له دوای شه‌ڕی نه‌گریسی ناوه‌خۆ كه له 1/5/1994به‌داخه‌وه ده‌ستی پێكرد ! له ئوتێل(شیرین پاڵاص) له رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 11/6/1994 بوو
ئه‌وانه‌ی له‌نهۆمی سه‌ره‌وه بوون ، به‌رێزان : حسن النقیب ، احمد الچلبی ، محسن دزه‌یی ، فڕه‌نسۆ حه‌ریری ، سیداد بارزانی ، سعدی پیره ، مه‌لا به‌ختیار ، یاقۆ ، به‌نده وه‌ك رۆژنامه‌نووس
ژوورێك بۆ كۆبونه‌وه‌كه ئاماده‌كرا ، له‌وكاته‌دا هێژا بارزانی بانگی كردم فه‌رمووی : بڕۆ شهملهم بۆ بێنه ، نه‌مزانی شه‌مله چیه ! بۆیه په‌نام بۆ كاك سیداد برد .. گووتی : مه‌به‌ستی دووگرده ، سهجاده .. له‌ناو سیارهكهدایه ، منیش چوومه خواره‌وه به هاوكاری كاك سیهاد به‌رماڵه‌كه‌م هێناو له ژوورێك كاك مسعود دوو رهكعات نوێژی كرد
ئینجا مام ، كاكه ، حسن النقیب ، احمد الچلبی چوونه ژووری ئاماده‌كراو ، له هۆڵه‌كه له‌ریزی سعدی پیره‌و مه‌لا به‌ختیار دانیشتم ، كاك سعدی به‌منی گووت : چۆنی تێده‌گه‌ی ؟! بۆ حهیرانهكیان تێناگری ؟
نازانم بۆ هه‌ستمكرد پرسیاره‌كه‌ی به ئیستهزا بوو ! منیش گووتم : خوایاربێت واده‌كه‌م له گۆشه‌ی(خۆزگه)له رۆژنامه‌ی(برایه‌تی)بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه :
حەیرانی من
چەند رۆژێك بەر لە ئێستا لە دیدارێكی گەورە پیاواندا ، برادەرێك ئەگەر بە تەوسەوەیشی بووبێت پێی گووتم : حەیرانێكیان ورژكەیێ ! لەوكاتەوە سەر دێنم و سەر دەبەم بۆ دڵنەوایی برادەرەكەو عیشقی لەبن نەهاتووم بۆ حەیران ئەم نووسینە حەیرانە سەری هەڵدا :
حەیران ئەمن دەرێم نادری بە من نادری
لە گەلی كوردستانێمە ئەوڕۆ سەری سێ سارانە هووڕەیە
بە دەستی بەدكاری گوندی خۆمان لە هەموو مارە كوردان شینوتازی و واوه‌یلایه
ئەگەر بە چاوی من دەڕۆنێێ لە هەموو سەربانو سەرتیلەی باڵاخانان ، برا لە برای دەگرێتەوە سیرەی تڤەنگێ !
لە ئۆمەرو بەجیسێێ بابان وێران هەموو رۆژێ هەشوخمخانەو قوڕپیوانە !
رۆژەكی لۆ كوڕی دەست بە قەرەمودەفتەری بێ سەروسۆراخ فرمێسكان دەبارێنی ، رۆژەكی لۆ كوڕێ نێك بەشەشاگرو شان بە بڕنۆی لێبووی بەدیدار حەزرەتی بێ گۆڕوگۆڕخانە ، پرچان لە هەش دەگری ! ئەوڕۆش لەبەر خاتری بەژنوبارای كوڕێ بووك لە پاش بەجێمای لەمن بوویتە دەلودێوانەی بەر دەرگای لق و مەڵبەندان !
ئەگەر ئەوڕۆ زەینێ خۆم دەداوە بەروباغەرێ وەزیرو قوماندارو پیاوماقوڵی ئەوڕۆی حزبەكان و حكوومەتی كوردستان لە پێش چاوی من لابەڕكیان دەغەمرێ لەبەر پاسەپۆرتی دەوڵەتان ، پارسەنگیان لابەلایە لەبەر هەرامە دراوان ، كەچی لە بابوداكو كوڕە شەهیدان نارەوفیغانە لۆ عەزیزێ لەبەر چاوان چووی
عەیشێ داك بەسێ دەنگان گاز دەكا وەكی تەیرەكانی لەدەوئاوان دەچریكێنێ لۆ كوڕێ لە قەندیل و خاكورك شەهید
دەرێ كچێ شەرمینی دەستوپێ بەخەنەی زوو لێقەوما ، ئەتوو نازانی ئەوی بە خینی كوڕی من‌و مێردی توو لۆ كوردان په‌یدابوو ، سهربهتهوالێتی له ده‌وڵه‌تان كهتیی ئه‌وڕۆ له‌من بوینه‌وه ئاغا‌و میرو به‌گله‌ره !
حەیفێ من دێت لە بۆ ئەوان جوامێران ، شۆڕەسواران وەكی دەیانگرتەوە بەردەوی مەترەلۆزو باروودی جبەخانەی حكوومەتێ جمبورەتێ لێیان شەهید دەبوون كەتكەتە جۆت جۆتە
كوڕینە ، كیژینە لە من مەگرنەوە لۆمە ، ئەگەر برێم لە جێی شێران رێوی لێدەكەن گێرە !
سەرێ چەند ساران بە بێوەژنكۆشی و تێلەكێشی و نانكەری ماران كوڕێ نازدارم لۆ پێشمەرگایەتی گەورە كرد ، سەرێ چەند سارانە لە دایكی خۆی بوویتەوە دیدارحەزرەت !
له‌به‌ر خاترێ رزگاربوونی كوردستان هه‌موو برینێ به‌سووی خۆم له‌بیرچوه ، به‌ران له چ ده‌ورو زهمانهكی بوه‌و روویداوه له‌بۆ جاهو مارێ دونیایێ بكه‌نه شه‌ڕی خۆتڕێنی له‌مه بچی سهروماره له دوژمنان شادوكهیفه ، له پیسه پیاوان سمێڵ بادانه !
ئه‌من ئه‌وڕۆ لهسوویێ جه‌رگی خۆم و وێرانه كوردستانێ هاوار ده‌كه‌م و ده‌چریكێنم و هانایێ وه‌به‌ر شێخومشایخو پیاوچاكان ده‌به‌م ، ئه‌وی ده‌بیته سهبهیكاری مارتێكچوونی كوردان ره‌بی مووی بێ له زمانی ! ببیته په‌ندوعیبره‌تی دونیایێ له رۆژی مه‌حشه‌رێ به سه‌رشۆڕی به‌رامبه‌ر باری ته‌عالا بیته‌وه !
- ئه‌م حه‌یرانه له 20/6/1994 نووسراوه‌و له رۆژنامه‌ی(برایه‌تی ژماره(1973) رۆژی 21/6/1994 بڵاوبوه‌ته‌وه