خالید فاتیحی
رۆمانی كوردی
مێژووی چیرۆك و رۆمانی كوردی هێنده مێژوویه‌كی دوورودرێژی نییه مێژوه‌كه‌ی هه‌ر بۆ سه‌د ساڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵانی حه‌فتاكان رۆمانی كوردیش په‌یدابوو تا له ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین رۆمانی جوان و ناوازه سه‌ریان هه‌ڵداو له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و دوو هه‌زار به‌دواوه رۆمانی كوردی هاته ناو قۆناغێكی نوێوه. ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێكی ئه‌و رۆماننووسانه‌ی كورد بكه‌ین كه بابه‌ت و شاكاری جوانیان خوڵقاندوون كه‌م نین هه‌ر له حسێن عارف و شێرزاد حه‌سه‌ن و به‌ختیار عه‌لی و جه‌باری جه‌مال غه‌ریب و فه‌تاحی ئه‌میری و عه‌تای نه‌هایی و .. تادوایی. ئه‌و وه‌رچه‌رخانه زۆر دڵخۆشكه‌ره، ئه‌وه‌ی زیاتریش جێگه‌ی خۆشحاڵییه ده‌بینین نووسه‌ر گه‌لێكی دیكه‌ش روویان كردۆته ناو نووسینی دنیای رۆمانی كوردییه‌وه‌و هه‌روا رێبواری دیكه‌ی ئه‌و كاروانه‌ش روو له زیادبوونن.
گرنگی رۆمان
من ته‌نیا باس له چه‌ند خاسیه‌ت و گرنگییه‌كی رۆمان ده‌كه‌م كه ته‌نیا رۆمان ده‌توانێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبگرێ و له ونبوون بیانپارێزێ. زمان، مێژوو، كو‌لتور… هه‌موو مێژووی ئه‌ده‌بی توركی حه‌مه‌دۆكی یه‌شاركه‌مالیان به‌سه بۆئه‌وه‌ی مێژووی قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و به‌رخودانی جوتیارانت پێشانبدات. یان رۆمانی كلیده‌ری مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی. به‌ڵام كاتێك سه‌یری ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كه‌ین زۆر هه‌ژارترین، ته‌نیا هاواره‌به‌ره و میرزای فه‌تاحی ئه‌میری و كوێخاسێوێ و چه‌ند كارێكی دیكه شكده‌به‌ین.
په‌ندوئیدیۆم
ئه‌وه چیرۆك و رۆمانن ده‌توانن په‌ندوئیدیۆم له فه‌وتان بپارێزن و به خوێنه‌ریان ئاشنابكه‌نه‌وه، ئاخر رۆژانه چه‌ندینجار گوێبیستی ئه‌و په‌ندو ئیدۆمانه ده‌بین، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێ به‌هۆی گۆڕانی قۆناغه‌كانی ژیانه‌وه هه‌ندێك له‌و په‌ندوئیدۆمانه له‌ناو ده‌چن ئه‌گه‌ر رۆمان فریایان نه‌كه‌وێ. كه‌م نووسه‌رم دیتوه هێنده‌ی مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی گرنگی به په‌ندوئیدیۆم دابێ، سه‌رتاپای رۆمانه‌كانی پڕن له په‌ندو ئیدیۆم.
حه‌سه‌ن سوورمه
ناونیشانی رۆمانێكی تازه‌ی هاوڕێم به‌كر ئاڵه‌ییه. به‌كر زمانێكی جوان و پاراوی هه‌یه. خوێنه‌ر كاتێك ده‌ستده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری بێت ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ته‌كنیكه‌كانی رۆمان، ئاخر نابێ خوێنه‌ر به‌زۆره‌ملێ وه‌دوای رووداوه‌كان بكه‌وێ ئه‌گه‌ر نووسه‌ر وه‌ستایانه راتنه‌كێشێته ناو رووداوه‌كان.
كولتوور: زۆرشتمان هه‌یه له ناو كورده‌وه‌ریدا ئه‌وه كاری رۆمان نووسه بیاننووسێته‌وه به چاك و به خراپ له‌به‌رئه‌وه‌ی زاده‌ی كولتووری ئێمه‌ن. ژن به ژنه دیارترین دیارده‌ی قێزه‌ونی دابونه‌ریتی كورده‌وارین، به‌كر ئاماژه‌ی پێكردووه زۆرجار كیژه یاخی ده‌بێ و ره‌دووده‌كه‌وێ، ره‌دووكه‌وتن پیرۆزترین یاخی بوونه، به‌ڵام له رۆمانی حه‌سه‌ن سوورمه‌دا وانییه كیژه خۆی ده‌كاته قوربانی دابونه‌ریت و عه‌شیره‌ت و پرچی سپی ده‌هۆنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی مێزه‌ری باوك و برای لار نه‌بێ. ئه‌و دیمه‌نه زۆر سه‌رنجی راكێشام، ئاخر من ئێستاش ده‌یان ئافره‌ت ده‌ناسام له‌به‌رخاتری كه‌سوكارو عه‌شیره‌ت دانیشتوون و كه‌زی سپیان هۆنده‌وه.
رۆمانی حه‌سه‌ن سوورمه پڕه له دیمه‌ن و وێنه‌ی ناوازه. ده‌ستخۆشی له هاوڕێم به‌كر ئاڵه‌یی ده‌كه‌م هیوای به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم.
حه‌سه‌ن سوورمه (رۆمان)
نووسینی: به‌كر ئاڵه‌یی
له بڵاوكراوه‌كانی: خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه