وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆ و سبه‌ی چه‌ند شوێنێكی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م7ی8ی2023، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له شوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه،هێزی زێره‌ڤانی،فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، سبه‌ی سێشه‌م8ی8ی2023، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له شوێنه‌كانی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌نجوومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش،دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌م 6ی8ی2023، لیستێكی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند، لیسته نوێیه‌كه ناوی سه‌رجه‌م داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانی تێدایه.
له لیسته نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دیاری كراوه كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران له رێكه‌وتی 15/8/2023 ته‌واو ده‌بێت و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له لیستی پێشتر ناویان نه‌هاتبوو، رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لیسته نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه بۆ مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران:-
previous post