مەنووسە، بنووسە!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە چەند کەســـێک لە بـــەردەم باڵەخانەی باڵیۆزخانـــەی عێراق لـــە دانیمارک، هەســـتان بە ســـووتاندنی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز. بنووسە چەند کەســـێک لە بـــەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە
دانیمارک، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزیان سووتاند. مەنووســـە ئەو جۆرە کردەوانـــە توندڕەوی و رق و کینە زیاد دەکات. بنووســـە ئەو جـــۆرە کردەوانە
توندڕەوی و ڕق و کینە زیاد دەکەن. مەنووســـە روونیکردووەتـــەوە، قەدەغەبکرێـــت، دووپاتیکـــردەوە، حکومەتـــی. بنووســـە ڕوونـــی کردووەتـــەوە، قەدەغە بکرێـــت، دووپاتی کردەوە، حکوومەتی مەنووســـە سەرەخۆشی قووڵت ئاراســـتە دەکەم، سەرەخۆشیی، چاڵاو نییە تا قووڵ و تەنکی هەبێت؛ بنووسە سەرەخۆشیت لێ دەکەم. مەنووسە ڕۆژی دوێنێ. بنووسە دوێنێ. مەنووسە تەندرووســـتی عێراق دە هۆکار بۆ مردن ئاشکرادەکات. بنووسە تەندروستیی عێراق دە هۆی مردن ئاشکرا دەکات. لە سیدەکان شـــوانێک بەر مین کەوت و بەسەختی برینداربوو. بنووســـە لە سیدەکان مین بە شوانێکدا تەقییەوە. شوانەکە پێی لەســـەر مینەکە داناوە و مینەکە تەقیوەتەوە، وشـــەی بەرکەوتن لەو ڕستەدا نەگونجاوە. دەگوتـــرێ بەردێک بەر پیاوێک کەوت، گوللە بەر دیوارەکە کەوت. پریشکێک ئاوم بەرکەوت. مەنووسە چیرۆکی دیارنەمانی 2.5 ملیار دۆلارەکەی بانکـــی رافیدەین. بنووســـە چیرۆکی بزربوونی دوو ملیـــار و نیو دۆلارەکەی بانکی ڕافیدەین. بڕی پارە یان بە ژمارە دەنووسرێت، یان بە نووسین، ناکرێت
نیوەی بە ژمارە بێت و نیوەکەی دی بە نووسین!

ھەواڵی زیاتر