گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دیدگای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی، كه شه‌ونخوونی و ماندووبوونی بۆ كردووه، به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه دواجار بۆ قازانج و سوودی خه‌ڵك بێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێڵی ناوه‌ندی باڵای ئاكرێ له‌ژێر ناونیشانی (چاكسازی، به دیجیتهڵكردنی حكومه‌ت، وه‌به‌رهێنان) رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی چاكسازی له چه‌ندین بوار ده‌ستپێكراوه، ده‌ستپێكردنیش به‌واتای لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێكی دیكه، لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌نگ.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی پانێڵه‌كه هه‌روه‌ها گوتی: “یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه‌ی چاكسازی ئه‌گه‌ر به نموونه وه‌ریبگرین، به پریپه‌یدكردنی كاره‌بای نیشتمانییه و له 20 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م جێبه‌جێكراوه، له‌و 20 شاره نیشته‌جێبوونه، 4500 به‌شداربووی كاره‌با هه‌بوون كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كاره‌بای نیشتمانییه‌وه نه‌بووه‌و پاره‌یان نه‌داوه، واته خواردنی مافی 4500 كه‌س به شێوه‌یه‌كی نایاسایی”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه، ره‌نگه له‌ملاو ئه‌ولا دژایه‌تی بكرێت، له‌وانه هه‌ندێك ده‌ڵێن گوایه حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌بای شوێنه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌بڕێت و ده‌یدات به شوێنی دیكه. ده‌شڵێت: “له‌م 20 شاره پێشتر پێویستمان به 35 مێگاوات كاره‌با هه‌بووه، دوای ئه‌و چاكسازییه، له ئێستادا پێویستمان به ته‌نیا 20 مێگاوات كاره‌بایه”.
گوتیشی: له ئه‌نجامی كاركردن به سیسته‌می پریپه‌ید له 20 شاری نیشته‌جێبوون، 161 مۆلیده له‌كاركه‌وتوون”.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌درێت و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك به جۆرێكی دیكه بژین، دێنه‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كان و خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌هۆكارێك، تاكو پرۆسه چاكسازییه‌كان رابگیرێت.