بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاپۆرتێکی بەپەلەدا ئەمڕۆ شەممە، ئاشکرایکرد، ڕۆژنامەی ئەلعێراق کۆپییەکی دەستکەوتووە، سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی پێشنیازە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە نرخی ئاڵوگۆڕی ڕەسمی، دوای دەرکردنی یەکەم پاکێجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خواست لەسەر دۆلار لە هەردوو دیوی پارە و گواستنەوەی دەرەکی.
بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەقفی فرۆشتنی پارەی نەختینەیی بۆ مەبەستی گەشتکردن بەرزکردووەتەوە بۆ ٧ هەزار دۆلار لە مانگێکدا، و تەنها بە گەورەساڵانی ١٨ ساڵ و سەرووتر دەیفرۆشێت.