حسێن عەلی لاوەری
وەک دەزانین سۆشیال میدیا لەبەر هەرزانیەکەی و بڵاوکردنەوە خێرا، زۆربەکارهێنانەکەی، بە تایبەت لەلایەن گەنجانەوە، بووەتە میدیای ئێستا و ئێستاولا (داهاتوو)یش، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە سۆشیال میدیا کۆمەڵێک و کێشەو ئاڵەنگاری و ئالۆزى دروست کردووە بە تایبەت بۆ بەکاربەرانی لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو لە
کوردستانى خۆش ماندا.
١- هەموو کات گومان لەو ناونیشانە ڕۆژنامەوانیانە بکە کە بۆ ورژاندن و بە شێوەی سەرنجڕاکێش لە سۆشیال میدیا بڵاو دەبنەوەز لێکۆڵینەوە دەری خستووە بەشی زۆری بابەتی ناڕاست ناونیشانیان بەو شێوازە داڕێژراوە.
٢- دوای مانشێت یان ناونیشان بە وردی تەماشای ناوەرۆکەکەی بکە؛ بەشێک لە بڵاوکراوەکانی سۆشیال میدیا لە ڕووی ناوەرۆکەوە لاوازە و نادروست.
٣- وردبینی لە لینکی بابەتەکە؛ بکە هەندێك جار هاوپێچ لەگەڵ نوسینەکان لە کۆتاییدا لینکێک دادەنرێت بەڵام لینکەکە لە بنەڕەتدا ناتەواوە یان پەیوەندار نیە بەو نووسینەوە.
٤- وردبینی لە وێنە و ڤیدیۆکان بکە هەندێك جار وێنە و ڤیدیۆکان گوزارشت نینە لە ناوەرۆکی بابەتەکە؛ یان بە پرۆگرامی ئەلیکترۆنی، وێنە و ڤیدیۆی شێوێندراو دروست دەکەن.
٥- بابەتە بڵاوکراوەکانی سۆشیال میدیای درۆیینە و فەیک، پڕن لە هەڵەی داڕشتن و چاپ؛ بە شێوازێکی دروستی زمانەوانی دانەڕێژراوە.
٦- ئاگاداری رێکەوتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بین؛ رێکەوتەکەیان بەراورد بکەین بە ناوەرۆکەکەیان؛ زۆر جار بابەتە نادروستەکان لە رووی ڕێکەوت و مێژووەوە، ورد و راست نین.
٧- وردبینی له ناوی نووسەر و هەواڵساز بکە؛ وتارنووس و گۆشەنووس، کەمتر یەکەم بڵاوکردنەوەی وتارەکانیان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوەیە بەڵکو زیاتر لە ڕێگەی لاپەڕەی ئەلیکترۆنی دەزگا ڕۆژنامەوانیەکانەوەیە.
٨- تەنها بە خوێندنەوەی مانشێتەکان لە سۆشیال میدیا واز مەهێنە، هەوڵ بدە تەواوی بابەتەکە بخوێنیتەوە.
٩- بابەتە نادروستەکانی سۆشیال میدیا کەمترین سەرچاوە و وەرگرتنی ڕاستەوخۆ و ژێدەریان تێدایە؛ واتە زانیاریەکانیان پشتڕاست نین بە سەرچاوەیەک یان ژێدەرێکی دیاریکراو.
١٠- هەوڵ بدرێت بە دوای هەمان ئەو هەواڵ و زانیاریانەدا بگەڕێین کە لە سۆشیال میدیا بڵاو دەبنەوە و جێگەی بایەخمانن؛ هەوڵ بدەین لە پێگە و لاپەڕەی ئەلیکترۆنیدا تر بە دواداچوونیان بۆ بکەین