یه‌كێتی زانایان له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بە بۆنەی هاتنەوەی 1ی موحەرەمی 1445هیجری سەری ساڵی کۆچی، پڕبەدڵ پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی کورد بەتایبەتی دەکەین، بەئومیدی ئەوەی ساڵی تازە ببێتە هاندەرێک بۆ زیاتر گیان بەبەرداکردنی هەستی دینداری و بەخۆداچوونەوەو هەنگاونان بەرەو چاکەکاری و مرۆڤدۆستی”.
ڕاشیگه‌یاند “رووداوی کۆچ وەرچەرخانێکی گرنگی مێژوویی مرۆڤایەتی بوو لەپێناو پابەندی ئیمانی و بەجێگەیاندنی فەرمانی خوا و پارێزراوی عەقیدە و سەرخستنی رێی خواناسی و عەداڵەت”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند “کۆچی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لە مەککەی پیرۆز بۆ مەدینە ئەوەمان بیر دەخاتەوە، کە پێویستە خۆشەویستی سەروەرمان بکەینە بناغەی هەنگاونان و بایەخی تەواو بە دینداری و مزگەوت و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بدەین و، هەستی خۆشەویستی خاک و نیشتمان لەبەر چاوبگرین، هەروەها نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشتبەستن بەخوا و گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن بە نزیک ببینین”.
یه‌كێتی زانایان له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “کۆچ لە میژووی موسڵمانان رووداوێکی گەورە و پڕ وانه‌یە، هێمای رزگاربوونە له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوور و یاسا و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییە، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مانكاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه “دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەین، دروود بۆ گیانی پاکی پایەبەرزی پێغەمبەر و یاوەرانی کە بوونە سەرمەشقی کۆچ و وەرچەرخانی مێژووی موسڵمانان”.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش شه‌وی ڕابروو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌واوكه‌ری مانگی (ذي الحجە)یه و سبه‌ی چوارشه‌م یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی 1445ی كۆچییه.
رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، ئه‌و رۆژه‌ش له ئایینی ئیسلامدا وه‌ك یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێی کۆچی دیاری کراوە.