له میانه‌ی كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، بابه‌تی گه‌نمی جوتیاران له چه‌ند رۆژی رابردوو بابه‌تێكی گه‌رم بوو، ترس و نیگه‌رانیی له‌لایه‌ن برا جوتیاره‌كانمان هه‌بوو، كه گه‌نمه‌كانیان چاره‌نووسیان نادیاره، له سۆنگه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ كشتوكاڵ و بونیاد و ژێرخانێكی به‌هێزتر بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، به زوویی هاته سه‌ر هێڵ و رایگه‌یاند، ده‌بێت له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو بابه‌تی گه‌نمی جوتیاران چاره‌سه‌ر بێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها گوتی: “پێشتر رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم كه له‌لایه‌ن به‌غداوه دیاریكرابوو، 200 هه‌زار تۆن بوو، سوپاس بۆ خوا ساڵه‌كه‌ی هات بوو، ئه‌م رێژه‌یه به‌هه‌وڵی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ 500 هه‌زار تۆن زیادكرا، هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زانن، له سه‌ره‌تای كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، چه‌ند سایلۆیه‌كی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان دروستكران، ئامانج له دروستكردنیان، بۆ ئه‌وه بوو بتوانن ئه‌مڕۆ به‌كه‌ڵكی ئێمه بێن و له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی د‌یاریكردبوو، توانرا 11 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرن، جیا له‌وه‌ش پێشتر 52 هه‌زار تۆنی دیكه‌ش وه‌رگیراوه (جگه له ئه‌و 500 هه‌زار تۆنه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی د‌یاریكردبوو)، وێڕای ئه‌وه‌ی 20 هه‌زار تۆنی دیكه‌ی گه‌نم كه به كه‌ڵكی بوونه ئارد نه‌ده‌هات، دووباره ئه‌وانیش بۆ دروستكردنی ساوه‌ر وه‌رگیران.
هه‌ورامانی باسی له‌وه‌شكرد، له‌باره‌ی گله‌یی و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كفری، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاته سه‌ر هێڵ، فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی عه‌مه‌لی دا و خودا هاوكاربێت هه‌موو داواكرییه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌ركی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراقی جێبه‌جێكردووه، پێشتر له داهاتی نه‌وت له‌سه‌دا 83ـی بۆ موچه دابین ده‌كرا، ئه‌وه‌ی دیكه پشت به داهاتی ناوخۆ ده‌به‌سترا، حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی له‌سه‌دا 83ـی نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه داهاتی ناوخۆییه و ناتوانرێت موچه‌ی پێ بدرێت، هه‌فته‌ی رابردوو نووسراومان بۆ حكومه‌تی عێراق كردووه تاكو مووچه و شایسته داراییه‌كان بنێرن، له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ شتێك نه‌ماوه بیكات، ئه‌و شانده‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدای كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چووه، كه مانگانه ماف و شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت و پێویسته وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی عێراقی، هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا موچه وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه، پێشه‌وا هه‌ورامانی له وه‌ڵامی پرسیارێكی شه‌یما بایزی په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: “سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسی ئاوی زۆر لا گرنگه، ئه‌و كارانه‌ی كه له‌مباره‌یه‌وه كردوویه‌تی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن”.
گوتیشی: “بۆ ئه‌وه‌ی ئاو گل بدرێته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری پۆند دروستكراوه، چه‌ند به‌نداوێكی گه‌وره نزیكن له ته‌واوبوون و ژماره‌كیشیان به‌ردی بناغه‌یان بۆ داندراوه”.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و غاز، ئه‌وله‌وییه‌ت له‌م دۆسییه‌یه‌دا دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم لایه‌نێكی ئه‌و گفتوگۆیه بێت”.
تایبه‌ت به داگیركردنی زه‌وی جوتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هه‌ورامانی گوتی: “پێشتر سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌شێك له چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك، رایگه‌یاند، تا ئێمه مابین سازش له‌سه‌ر یه‌ك بستی خاكی كوردستان ناكه‌ین”.