شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

وه‌زاره‌تی ناوخۆ پله‌ی زیاتر له‌ 800 ئه‌فسه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری كه‌ واژووی وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌دی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، پله‌ی زیاتر له‌ 800 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا، كه‌ به‌ ژماره‌ 24068 و له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ده‌رچووه‌، هاتووه: پاڵپشت به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی و له‌سه‌ر هاتنی فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیار درا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌و (803) ئه‌فسه‌رانه‌ی كه‌ پله‌ و ناویان له‌ لیستی هاوپێچدا هاتووه‌ به‌ زنجیره‌ (1- عه‌مید/ عه‌بدولواحید حه‌سه‌ن ئیبراهیم) ده‌ست پێده‌كات و به‌ زنجیره‌ (803) ملازمی دوو/ محه‌مه‌د حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عه‌لی) كۆتایی دێت بۆ پله‌ی نوێی شایسته‌ی دیاری كراو له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تمان ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییانه‌ی، كه‌ به‌رامبه‌ریان هاتووه‌.

هه‌ر له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا سووڕانه‌وه‌ی خزمه‌ت (تدویر) بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ره‌كان جێگیر كراوه‌ و فه‌رمانه‌كه‌ له‌ (14ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)ـه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.