لە چوارچێوەی پلانی خزمەتگوزارییەکان بۆ باشترکردنی رێگاوبانەکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی رۆژانەی شۆفێران، دوای وەستانێکی کاتی، جارێکی دیکە تیمەکان دەستیان کردووەتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دووسایدی هەولێر – خەبات تاوەکو بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن بکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.
ئەم رێگایە بە یەکێک لە شەقامە سەرەکی و ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگاکە هەژمار دەکرێت، چونکە بەردەوام هێڵێکی قەرەباڵخی هاتوچۆی نێوان شارەکانە.

